یەكەم هێرشی سەر كۆبانێ‌ تێكشكێنرا و 100 چەكدار كوژران



شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) هێرشەکانی گرووپە چەكدارییە سورییەكانی سەر بە تورکیای لەسەر پردی قەرەقۆزاق، کە دەکەوێتە باشووری کۆبانێ تێکشکاند و زیاتر لە ١٠٠ چەكدار کوژران و پردەکە پاککرایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێرشە چڕەکانی چەكدارەكانیان لەسەر پردی قەرەقۆزاق تێکشکاند و پردەکە پاک کرایەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، زیاتر لە ١٠٠ چەكدار کوژران و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و چەك و تەقەمەنی چەكدارەكان تێکشکێندراون.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا لە دەوروبەری پردەکە شەڕێکی دژوار لە ئارادایە بۆ ئەوەی ئەو چەكدارانە تێکبشکێندرێت و پردەکە بپارێزرێت.

هاوکات لە دێرحەفر، شەڕڤانانی هێزەکانی هەسەدە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەكدارانیان تێکشکاند و هەموو چەكدارەكانی ناوی کوژران.

 

بلواری شەقامی تاسڵوجە- کەڵەوانان سەوزكرا
پێت بلواری شەقامی تاسڵوجە- کەڵەوانان سەوزكرا
ڕێگای چەمچەماڵ بەرەو سلێمانی داخرا
دوات ڕێگای چەمچەماڵ بەرەو سلێمانی داخرا
پەیوەنیدر