لەسەر فرۆشتنی “ڤەیپ” بە مێردمنداڵان ماركێتێك داخرا



قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ) بە منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18، مارکێتی بابه‌ گوڵی له‌ گه‌ڕه‌كی چوارچرا داده‌خات.

قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ سێ شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵی ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مارکێتی بابه گوڵی له‌ گه‌ڕه‌كی چوارچرا داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ مێرمنداڵ بفرۆشن”.

ڕاشیگەیاندووە، “هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌ كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان، رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە”.

ڕێگای چەمچەماڵ بەرەو سلێمانی داخرا
پێت ڕێگای چەمچەماڵ بەرەو سلێمانی داخرا
توركیا كۆمەڵكوژی لە ڕۆژئاوا ئەنجامدا …هەسەدە دوو فڕۆكەی تێكشكاند
دوات توركیا كۆمەڵكوژی لە ڕۆژئاوا ئەنجامدا …هەسەدە دوو فڕۆكەی تێكشكاند
پەیوەنیدر