وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردن بە دابەوشکردنی دەیەم بەشە ئاردی خۆراکی مانگانەی ڕاگەیاند و باسی لەوەشکرد کە ئاردەکە کوالێتی باشە و لە سبەینێ چوارشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت<
موحسین محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی دانەوێڵە، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد: کۆمپانیاکەیان سبەینێ چوارشەممە دەست پێدەکات بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشە ئاردی دەیەم لەمساڵدا لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێنمایی دراوە بە ناوەندەکانی بڕین لە بەغدا و پارێزگارەکان کە لە سبەینێوە دەستبکەن بە بڕینی لیستەکانی دابینکردن و بریکارەکانی وەرگرتن، هەروەها دەست بە پرۆسەی دابەشکردن بکەن بەپێی خشتەکانی پێداچوونەوەی بریکارەکان کە لەلایەن لیژنەی پلانی ناوەندی کۆمپانیاکە دانراوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای لە بریکارەکان کرد بەپێی خشتە ڕاگەیەندراوەکان پێداچوونەوە بە ناوەندەکانی بەشەخۆراک بکەن، هەروەها داوای لە سەرجەم سودمەندانی سیستمی کارتی بەشەخۆراکی کرد سەردانی بریکارەکان بکەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراکی دیاریکراویان و دڵنیابوون لەوەی کە لەلای بریکارەکاندا کەڵەکە نەبن.
وەزارەتەکە پەرۆشی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی ئاردی کوالێتی بەرز و دەستگەیشتن بە ئاسانی بۆ هاووڵاتیان.