نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەردا هات



نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکارییان بەسەردا هات و نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 75 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرواورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە 67 دۆلار و 94 سەنتە، ئەویش بەراورد بەدوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

هەرچی نرخی زێڕیشە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بۆ ئەمڕۆ یەک ئۆنسەی بە دوو هەزار و 670 دۆلارە.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە ساڵی 2025دا 90 ملیۆن تەن نەوت بەرهەم بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی 2024دا 88 ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.

گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەسەر ناسنامە هاووڵاتییانی کورد دەکوژن
پێت گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لەسەر ناسنامە هاووڵاتییانی کورد دەکوژن
پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکاریەکانی تورکیا
دوات پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکاریەکانی تورکیا
پەیوەنیدر