پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکاریەکانی تورکیا



بانگەوازێک بۆ لایەنە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان

ئیدارەی_خۆسەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوامە لە ئەنجامدانی کردەوە تاوانکارییەکانی دژ بە ناوچەکانمان تورکیا بۆ چەسپاندنی سیاسەتە فراوانخوازییەکانی خۆی ئەو دۆخە ئاژاوەگێڕییە دەقۆزێتەوە کە سووریا تووشی بووە.

تورکیا کۆمەڵکوژییەکی ترسناکی ئەنجامدا کە گیانی 12 هاوڵاتی مەدەنی لە گوندی مسترەحە لە ڕۆژئاوای شاری عەین عیسا گیانیان لەدەستدا.

لە لایەکی دیکەوە، تورکیا گوندی کۆن_ئەفتاری لە لادێکانی باشووری ڕۆژئاوای شاری کۆبانی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو منداڵ شەهید بوون. ئەم تاوانانە مەترسییەکی جددی بۆ سەر ژیانی ملیۆنان هاوڵاتی مەدەنی ناوچەکانمان پێکدەهێنن.

بانگەواز لە هەموو دەزگا نێودەوڵەتی و مافی مرۆییەکان و، هەروەها زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە لە سووریا چالاکن، بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکارییانە.

نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەردا هات
پێت نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکارییان بەسەردا هات
وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە
دوات وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیوەنیدر