نرخی مریشك بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو دابەزیوە



سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەڵێت؛ نرخی مریشك دادەبەزێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی کوردستان ڕایگەیاند، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكاندا بە 2500 دینار بۆ 2550 دینار دەفرۆشرێت و بە بەراورد بە دوو هەفتە لەمەوبەر نرخەكەی دابەزیوە.
هاوکات سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند، ئەمشەو (دووشەممە 12-9-2024)نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكاندا بە 2500 دینار بۆ 2550 دینار دەفرۆشرێت و دوو هەفتە لەمەوبەر نرخی یەك كیلۆ مریشك 2700 دیناربووە و بەمەش نرخەكەی دابەزیوە.
نازم عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشدا،” نرخی یەك كلیۆ مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان 2400 دینار دەكەوێت.
هەروەها وتیشی، حكومەتی هەرێم ئامادەنییە غاز و گاز بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ كێڵگەپەلەوەرییەكان دابین بكات و خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردان”.

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە
پێت وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاگەیەنراوێک بڵاو دەکاتەوە
پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتی؛ناچارمان مەکەن
دوات پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتی؛ناچارمان مەکەن
پەیوەنیدر