ڕێباز حەملان: هەردوو مووچەی مانگی 10 و 11 دابەش دەكرێت



بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە بڕگەیەكی بودجە زیاتر لە 400 ملیار دینارمان موناقەلە كردووە بۆ بەشی مووچە و بەهۆیەوە كورتهێنانی مووچە پڕدەكرێتەوە و هەردوو مووچەی مانگی 10 و 11 دابەش دەكرێت

ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بڕگەیەكی بودجە زیاتر لە 400 ملیار دینارمان موناقەلە كردووە بۆ بەشی مووچە و بەهۆیەوە كورتهێنانی مووچە پڕدەكرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، كورتهێنانی هەردوو مانگی 10 و 11 پڕدەكرێتەوە و دابەش دەكرێت، بەڵام سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیار دەدات ئاخۆ دوو مووچەی مانگی 10 و 11 پێكەوە بدەن یان نا.

ئاماژەی بەوەشكرد، سوپاس و پێزانینمان هەیە بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژی مووچەخۆران و مەسعود بارزانی و سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی شەو و ڕۆژ شەونخونیان کردووە بۆ دابینکردنی هەر سێ مووچەکەی ئەمساڵ و ڕێگەیان نەدا هیچ مووچەیەك بفەوتێت.

وتیشی، “هەندێک لایەنی هەرێم پرسی مووچە وەک کارتێکی سیاسی بەرامبەر خۆمان بەکاردەهێننەوە لەكاتێكدا پرسی مووچە نابێت هیچ لایەنێکی سیاسی بیکاتە کارت و بەکاربهێنرێت، چونكە ئەو مووچەیەی مانگانە کە 996 ملیار دینارە تەنها بۆ پارتی نییە، بەڵکو بۆ مامۆستایان و مووچەخۆرانە”.

ڕێباز حەملان ڕاشیگەیاند، دابینکردنی مووچە لە ماوەکانی ڕابردوودا بە داهاتی نەوت و ناوخۆ بووە، بەڵام نەبوونی نەوت و ئەو داهاتە ناوخۆیەی ئێستا هەیەتی ناتوانێت مووچە دابەشبکات.

جەختیشی كردۆتەوە، ناکرێت هانی مامۆستا بدەیت لە سلێمانی خۆپیشاندان بکات، بەڵام لە دهۆک و هەولێر خۆپیشاندان ناكرێت، خۆ ئەوانیش هەر مووچەیان وەرنەگرتووە.

 

ئه‌مه‌ل جه‌لال: بۆ پشووی سەری ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەكەین
پێت ئه‌مه‌ل جه‌لال: بۆ پشووی سەری ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەكەین
بانكی ناوەندی سوریا بۆ دراوی فەرمی وڵات بڕیاریدا
دوات بانكی ناوەندی سوریا بۆ دراوی فەرمی وڵات بڕیاریدا
پەیوەنیدر