بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك بڕێك پارەی لە ماڵێك دزیوە و دواتر چۆتە ناو مزگەوتێك و خۆی گۆڕیوە و دەشڵێت: تۆمەتبار دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد، کە لەماڵەکەیدا بڕێک پارەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاواوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار (ب، ح، ع) لەدایکبووی 1990 کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.