ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوپاسی گەل و حكومەتی كوردستان و بارزانی دەكات



دەستەی دانوستانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوپاسی گەلی كوردستان و حكومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی دەكات لەبەرامبەر پاراستنی پەنابەرانی سوری لە هەرێمی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت، “مامەڵەیان لەگەڵ پرسی سوریا بەجۆرێك بووە وەک ئەوەی خۆیان خاوەنی پرسەکە بن” و دەشڵێت: ئەو پشتیوانییە لەبیر ناكرێت.

دەستەی دانوستانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “برا و بنەماڵە سوورییەکانمان کە ئێستا لە ناوچەی کوردستانی عێراقن بەتایبەتی، پەنابەر و هەڵاتووانی دەستی ڕژێم، بوونەتە میوانی برایانمان لەهەرێمی کوردستان، هەروەها لە سایەی خەباتی گەلی سوریا و پاڵەوانەکانی شۆڕش، بەم زووانە دەگەڕێنەوە ماڵ و شارەکانیان لە سوریا، بۆ ئەوەی بەشداریی بکەن لە دامەزراندنی سەقامگیرییەکەی و پشتگیریی لە هێز و ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانییەکەی بکەن”.

ڕاشیگەیاندووە، “لەم کاتە سەختەدا ڕوو لە عێراق دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە، کە شۆڕشی سوریا و ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دەستی پێ کردووە، هیچ زیان و کێشەیەک بۆ عێراق نابێت، ئێمە هاوبەشین لە کاتی خۆشی و ناخۆشیدا و چاوەڕوانی داهاتوویەکی باشتر و زیاتری ئاسایش و سەقامگیری دەکەین.”

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “هاوبەشی و بەرژەوەندییەکانمان مێژوویین و هیواکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە زۆرن و ناتوانرێت هەژمار بکرێت بۆ دەستەبەرکردن و سەقامگیرکردنی ئاسایش و بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها چاوەڕوانین عێراق لاپەڕەیەکی نوێ پڕ لە هاوکاری و برایەتی و ئاشتی هەڵداتەوە.”

لە ھەولێرەوە بۆ نۆتردام
پێت لە ھەولێرەوە بۆ نۆتردام
سبەینێ زەوی بەسەر توێژێکی دیکە دابەش دەکرێت
دوات سبەینێ زەوی بەسەر توێژێکی دیکە دابەش دەکرێت
پەیوەنیدر