وەزیری سامانە سروشتییەکان کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی ڕاگەیاند



وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، ئاماژەکان زۆرن بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆرن و بەشێکی زۆری کورتهێنانی بودجەش چارەسەردەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت پێشوازی لە یان بڕیم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و لۆران ئێستراد بەرپرسی بەشی ئابووریی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد کرد.

لە دیدارەکەدا وەزیری سامانە سروشتییەکان پەیوەندیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستانی بە گرنگ وەسف کرد و سوپاسی پاڵپشتی و هەوڵەکانی حکومەتی فەرەنسای کرد بۆ خێرا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

کەمال محەمەد ڕایگەیاند، ئاماژەکان زۆرن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکرنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سۆمۆوە لە ساڵی داهاتوودا و لە ئێستادا لە قۆناغی هەموارکردنەوەی بڕگەیەکی ماددەی یاسای بوودجە دایە.

وتیشی: “دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری هەیە و بەشێکی زۆری کورتهێنانی بودجە چارەسەر دەکات”.

سبەینێ زەوی بەسەر توێژێکی دیکە دابەش دەکرێت
پێت سبەینێ زەوی بەسەر توێژێکی دیکە دابەش دەکرێت
سوودەکانی میوە لە وەرزی زستاندا دەزانیت؟
دوات سوودەکانی میوە لە وەرزی زستاندا دەزانیت؟
پەیوەنیدر