سبەینێ زەوی بەسەر توێژێکی دیکە دابەش دەکرێت



بڕیارە سبەینێ سێشەممە پێدانی زەوی لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە توێژێکی دیکە بدرێت.

سەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند:ئاگاداری ئەو زیندانیکراوە سیاسییانە دەکەنەوە کە فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە لە وەجبەکانی (6،7،8) و مینحەی مانگانەی 10 ساڵەکەیان وەرگرتووە، تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی زەوییەکەیان، سبەینێ سێشەممە کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی رۆشنبیری ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەویی نیشتەجێبوون.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی وتیشی: “پێدانی زەوییەکان بەشێوەی تیروپشک دەبێت و، ئەوەی سوومەند نەبووبێت پێدانی زەوی دەیگرێتەوە.

وتیشی: “بەهۆی زۆری مامەڵەی هاووڵاتییان و ئەوەی نامانەوێت کارەکانیان دوابکەوێت، سەرەڕای دواكەوتنی مووچە مانگرتنمان رانەگەیاندووە”.

ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوپاسی گەل و حكومەتی كوردستان و بارزانی دەكات
پێت ئۆپۆزسیۆنی سوریا سوپاسی گەل و حكومەتی كوردستان و بارزانی دەكات
وەزیری سامانە سروشتییەکان کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی ڕاگەیاند
دوات وەزیری سامانە سروشتییەکان کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر