شارەوانی بودجەی بۆ پڕۆژەی سنووری سلێمانی تەرخان کرد



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاوی سلێمانی و دەوروبەری.

ناوی پرۆژەكان:
1-پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی كەڵەكن(111) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
2-پرۆژەی چاكسازیی باراناوی سەر شەقام لە ماوەت.

3-چاككردنی شەقام لە ناو بازاڕ و لە گەڕەكەكانی فەرمانبەران و ئاشتی لە سنووری شارەوانیی بازیان.

4-دابینكردنی قفلی دەكتایل بۆ گەنجینەی ئاوی فەرمانگەی دەربەدیخان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی.

5-دابینكردنی تایە بۆ تانكەرەكانی ئاوی سلێمانی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی شارەكە.

6-پرۆژەی گواستنەوەی بۆریی ئاوی خواردنەوە لە بەكرەجۆ.

7-نۆژەنكردنەوەی تانكی ئاو لە ناحیەی خدران لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی.

8-دابینكردنی بۆری بۆ گەنجینەی قەدەم خێر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.

9-چاككردنی كۆڵانەكانی تەیناڵی كۆن بە كۆنكرێت.

10-كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە گوندی سیتەك.

سوودەکانی میوە لە وەرزی زستاندا دەزانیت؟
پێت سوودەکانی میوە لە وەرزی زستاندا دەزانیت؟
گرنگی پێشڕەوی هەسەدە!
دوات گرنگی پێشڕەوی هەسەدە!
پەیوەنیدر