کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە



کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، سبەینێ پلەکانی بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کرد: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بە ڕێژەى یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى

دهۆک: 21 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزی

سوریا دوای ئەسەد؛ دەرفەت و بنیاتنانەوەی نەتەوەیەک
پێت سوریا دوای ئەسەد؛ دەرفەت و بنیاتنانەوەی نەتەوەیەک
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد
دوات مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد
پەیوەنیدر