مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد



لە شارى کەرکووک بایکۆتى دەوام لە خوێندنگەیەک ڕاگەیەندراو و مامۆستایانیش جەختیش لە داواکانیان دەکەنەوە بۆ گواستنەوەى ڕاژەکانیان لە حکومەتى هەرێمەوە بۆسەر حکومەتى فیدراڵ.

بەیانى ئەمڕۆ دووشەممە مامۆستایانى ئامادەیی شێرکۆ بێکەس لە شارى کەرکووک بایکۆتى دەوامیان لە خوێندنگەکەیان ڕاگەیاند و لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیشدا رایانگەیاند: “لە سۆنگەى هەستکردنیان بەم هەموو گرفت و ئازارەى کە بەرۆکى مامۆستایانیانى گرتووە دواى ڕاوێژکردن لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانى خوێندنگەکەمان بڕیارماندا بایکۆتى دەوام بکەین تا کاتێکى نادیار”.

هاوکات مامۆستایان داواش دەکەن کە تەواوى خوێندنگەکانى دیکەی خوێندنى کوردى لە شارەکە هاوشێوەى ئامادەییەکەیان بایکۆت ڕابگەیەنن و بانگەوازى خۆپیشاندانى سەرتاسەریی بکەن لە هەموو کەرکووکدا بۆ فەراهەمکردنى ماف و داواکارییەکانیان.

هەروەک جەختیش دەکەنەوە کە بەهەموو شێوەیەک (هەژمارى من) ڕەتدەکەنەوە و داواش دەکەن پرۆسەى تەوتینى مووچە بەخێرایی ئەنجام بدرێت.

لە بەشێکى دیکەى داواکانیانە مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکوک داوایان کرد پەلە بکرێت لە گواستنەوەى راژەکانیان لە حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بۆسەر حکومەتى فیدراڵ و دەشڵێن: “لەڕووى ئیدارییەوە ئێمە سەربە بەغدادین و مافى خۆمانە ڕاژەکانیشمان بۆسەر بەغداد بگوازرێتەوە”.

کۆتایی ساڵى 2024 تەنها 22 رۆژى ماوە، بەڵام مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگەکانى 10 و 11 و 12یان وەرنەگرتوە و دژى ئەم دواکەوتنەش لە شارى سلێمانى و هەڵەبجە و کۆیە و بەشێکى دیکە لە شار و شارۆچکەکان بایکۆتى قوتابخانە و فەرمانگەکان دەستپێکردووە و ئەمڕۆش ناڕەزایەتییەکە گەیشتە شارى کەرکوک و بایکۆت لە قوتابخانەکان ڕاگەیەنرا.

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پێت کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پزیشکیان: ئەگەر دادپەروەریی هەبێت بەرەی نەتەوەیی تورک و کورد و عەرەب دروست نابێت
دوات پزیشکیان: ئەگەر دادپەروەریی هەبێت بەرەی نەتەوەیی تورک و کورد و عەرەب دروست نابێت
پەیوەنیدر