ئیسرائیل داوای پاراستنی کورد لە پەلاماری توندڕەوەکان دەکات



دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای گرەنتیکردنی مافی گەلی کورد دەکات.

جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامێکی لە هەژماری خۆی لە “ئێکس” بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە گرەنتیکردنی مافی کورد لە سووریا و پاراستنیان لە پەلاماری گروپە توندڕەوەکان کردەوە.

ساعر ڕایگەیاند، کورد ئازایانە دژی داعش جەنگان و پێویستە کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە هەر هێرشێکی توندڕەوەکان بیانپارێزێت.

ئەم پەیامەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە چەند ناوچەیەک پەلاماری پێگەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیان دا و دوێنێش لە منبج شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوانیاندا ڕوویدا.

پزیشکیان: ئەگەر دادپەروەریی هەبێت بەرەی نەتەوەیی تورک و کورد و عەرەب دروست نابێت
پێت پزیشکیان: ئەگەر دادپەروەریی هەبێت بەرەی نەتەوەیی تورک و کورد و عەرەب دروست نابێت
بەهۆی بایکۆتەوە دەوامی خوێندنگەو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی پەکیان کەوتووە
دوات بەهۆی بایکۆتەوە دەوامی خوێندنگەو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی پەکیان کەوتووە
پەیوەنیدر