ئەمشەو بەفر دەبارێت



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلەی باسمان کرد لەمەودای 8 و 9 ی مانگ بەشێک ناوچە دەگرێتەوە کاریگەری شتێک زیاتر بووە و دەشڵێت: ئەمشەو لە بەشێكی ناوچەكان باران و هەورە بروسكە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، باران بارین ئێستا لەهەندێ ناوچه دەستی پێکردووە و لەکاتژمێره کانی داهاتووی ئەمشەو 8 لەسەر 9 ی 12ی 2024 کاریگەری بەرفراوان دەبێت و بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر و سنوری کۆیە و تەواوی ئیدارەی ڕاپەڕین و سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و زۆرینەی گەرمیان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەیە لەسنوری دهۆکیش هەندێ شوێنی کەم بڕێکی کەم بارێت و خێرایی با هەندێ کات زیاد دەکات بەخێرایی مام ناوەند لەهەندێ ناوچەش ئەگەری ڕوودانی هەورە بروسک هەیە.

وتیشی، “کاریگەری ئەم شەپۆله تا کاتەکانی بەیانی درێژەی دەبێت و دواتر کاریگەری تەواو لاواز دەبێت و بەرەو کۆتایی دەروات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بارانەکە بەزۆری ڕێژەکەی لەنێوان کەم بۆ مام ناوەنده و لەهەندێ ناوچەش ئەگەری بارانی باش هەیە و لەشاخاوییه بەرزەکان و بەشێکی ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری بارینی بەفر هەیە.

نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات
پێت نرخی نەوت و زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات
بافڵ تاڵەبانی: حکومەتی نوێ لەپێناو ئاوەدانی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت
دوات بافڵ تاڵەبانی: حکومەتی نوێ لەپێناو ئاوەدانی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت
پەیوەنیدر