ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”مەنبج نەکەوتووە و دەیان کوژراو و برینداری لەنێو ڕیزەکانی بەکرێگیراوەکاندا هەیە”.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەڕڤانانی مەنبەج و ئەلباب بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی چەتەکانی تورکیا لە مەنبەج و دەیان کوژراو و برینداری لەنێو ڕیزەکانی بەکرێگیراوەکاندا هەیە .
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو گرووپانە بەمەبەستی پەردەپۆشکردنی شکستەکەیان، لە پەیجەکانیانەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان ناوچەیەکی فراوانی مەنبەجیان کۆنترۆڵ کردووە، ئەم زانیاریانە درۆیە، چونکە هێزەکانمان بە شێوازی سەربازی جۆراوجۆر بەردەوامن لە پاراستنی ناوچەکە .
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تورکیا دوای هێرشی بەکرێگیراوەکان، پەنای بردۆتە بەر هێرشی ئاسمانی لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە دامەزراوە خزمەتگوزاری و ئیداریەکانی دەکاتە ئامانج.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج.