عەلی باپیر: كۆتایی هات به‌ ڕژێمه‌ دیكتاتۆر و خۆسه‌پێنەكە و فڕێدرایه‌ زبڵدانی مێژووه‌وه



سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، خه‌ڵكی چه‌وسێنراوه‌ و سته‌ملێكراوی سوریا، به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ له‌و كابووس ‌و مڵۆزمه‌ 61 ساڵییه‌، ده‌ربازبوون.

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئه‌مڕۆ سه‌رلەبه‌یانی (8/12/2024)ی زاینیی كۆتایی هات به‌ ڕژێمه‌ دیكتاتۆر و خۆسه‌پێن‌ و خوێنڕێژ و میراتییه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و حیزبی به‌عس ‌و فڕێدرایه‌ زبڵدانی مێژووه‌وه،‌ وه‌ك سه‌رجه‌م حوكم ‌و ڕژێمه‌ خۆسه‌پێن ‌و خوێنڕێژه‌كانی دیكه‌ی پێشووی‌ و خه‌ڵكی چه‌وسێنراوه ‌و سته‌ملێكراوی سووریا، به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌، له‌و كابووس‌ و مڵۆزمه‌ 61 ساڵییه‌، ده‌ربازبوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئێستاش سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س‌ و لایه‌ن ‌و حیزب‌ و ڕژێمانه‌ی له ‌ڕابردوودا پشتگیریی ئه‌و ڕژێمه‌یان كرد و به ‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ و په‌نهان ‌و ئاشكرا، جگه‌ له‌ گوناهباریی قیامه‌ت‌ و لای خوا “عز وجل”و، شه‌رمه‌زاریی دنیا و لای خه‌ڵك، هیچیان نه‌چنیه‌وه.

دەشڵێت: بۆ هه‌موو دنیاش “جارێكی دیكه‌” ده‌ركه‌وت كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌واره‌ و ڕژێمانه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆیان ناوه‌ستن‌ و له‌باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵك‌ و میلله‌ته‌كانیاندا نین‌ و له‌بن باڵی ده‌وڵه‌ت ‌و هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كاندان، به‌رگه‌ی ڕاپه‌ڕینێكی چه‌ند ڕۆژه‌ی خه‌ڵك‌ و جه‌ماوه‌ری تووڕه‌ و بێزار ناگرن، له‌مه‌شدا عیبڕه‌ت ‌و په‌ندێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌: (إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبْرَةً لِّأُولِي الْأَبْصَارِ)، بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌ و به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌ و عێراق‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیواداریشین خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی سوریا، دوای قوتاربوونیان، به‌ره‌و خێرو خۆشیی ‌و ته‌بایی ‌و هاوكاریی نێوانیان بڕۆن ‌و به‌ڕووحی تۆڵه ‌و بوغز و غه‌ره‌ز پێكه‌وه‌ ڕه‌فتار نه‌كه‌ن.

 

دوای شکستەکەیان لە مەنبج تورکیا بۆردومان دەکات
پێت دوای شکستەکەیان لە مەنبج تورکیا بۆردومان دەکات
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئامادەیی بۆ دانوستان ڕاگەیاند
دوات ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئامادەیی بۆ دانوستان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر