لە منبج شەڕێکی قورس لەئارادایە



ئەنجوومەنی سەربازیی منبج دۆخی منبج ئاشکرا دەکات و دەڵێت” لە سێ لاوە شەرێکی دژوار لە ئارادایە”.

کەمێک لەمەوبەر ئەنجوومەنی سەربازیی منبج ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ، لە سێ بەرەی شارەکەوە شەڕێکی دژوار لە ئارادایە، شان بە شانی گەلەکەمان هێرشەکان تێکدەشکێنین، و گرووپە چەکدارەکان پشتیوانی ئاسمانی  تورکیایان لەگەڵە لەم هێرشەدا.

ئەوەشخراوەتەروو، هەندێک شانەی نوستووی گرووپە چەکدارەکان بە ئامانجی پەستان و گوشاری دەروونی لەسەر گەل و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن، کەوتنە جموجۆڵەوە، ئێستا لە دەروازەی باشووری شارەکە پێکدادان بەردەوامە.

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنەی سەربازی منبج:

“لەماوەی ١٢ ڕۆژی رابردوودا و ئەو ڕووداوانەی لە سووریا هاتنە ئاراوە، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پشتیوانی ئاسمانی داگیرکەری بە دەیان هێرشیان کردە سەر هەرێمی منبج و دەوروبەری، ئەو هێرشانە هەموویان لە لایەن هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و بابەوە تێکشکێندران.

چەتەکان لەم دوو ڕۆژەی دواییدا لە هەموو بەرەکانی منبجەوە هێرشەکانیان زیاد کردووە، ئێستا لە بەرەی تۆخار تا بەرەی عەین دادات، عەرەب حەسەن و ئەل ئەریما لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکاندا شەڕێکی دژوار لە ئارادایە.

لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا چەتەکان بە پشتیوانی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە دەروازەی باشووری شارەکە پێشڕەویان کرد و ویستیان گوشاری دەروونی سازبکەن، بەڵام کەوتنە بۆسەی هێزەکانمان، هەروەها هەندێک شانەی نوستووی چەتەکان بە ئامانجی پەستان و گوشاری دەروونی لەسەر گەل و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن، کەوتنە جموجۆڵەوە، ئێستا لە دەروازەی باشووری شارەکە پێکدادان بەردەوامە.

ئەنجوومەنی سەربازیی منبج کە بۆ پاراستنی هەرێمەکە لە هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە هەزاران قوربانی داوە، لەو بڕوایەدایە کە شەڕڤانانی لەگەڵ گەلەکەیان لە دژی چەتەکانی داعش و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە شان بە شان تێدەکۆشن و ئەو هێرشانە پوچەڵ دەکەنەوە”.

عێڕاق پەیامێک بە گەلی سووریا دەدات
پێت عێڕاق پەیامێک بە گەلی سووریا دەدات
شۆڕش ئیسماعیل: پەلەبكرێت لە بەنیاتنانی سوپای نیشتمانی یەكگرتووی كوردستان
دوات شۆڕش ئیسماعیل: پەلەبكرێت لە بەنیاتنانی سوپای نیشتمانی یەكگرتووی كوردستان
پەیوەنیدر