پێشمەرگەیەكی ونبووی شەڕی داعش لە ساڵی 2014ەوە، لە ناو زیندانەكانی سوریا دوای ڕووخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد ڕزگاركرا.
عیسا عەبدوڵا خدر زێباری، دانیشتووی ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ بووە لە پارێزگای دهۆک لە ساڵی 2014 لە سنووری پارێزگای موسڵ کەوتووەتە دەست گرووپە چەکدارییەکان و بەرەو سوریا براوە و لەوێ کەوتووەتە دەست سوپای سوریا و زیندانی کراوە.
بەپێی زانیارییەكان، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەو پێشمەرگەیە لەناو یەکێک لە زیندانییەکان ئازاد کراوە.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوار شەممە 8ی 12ی 2024، دوای یەك هەفتە لە دەستپێكردنەوەی شەڕی ناوخۆی سوریا، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تاوەکو ئێستەش چارەنووسی ئەسەد دیار نییە.