گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق ڕاگیران



بەهۆی بارودۆخی سووریاوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و دیمەشق تا کاتێکی نادیار ڕاگیران.

ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەحمەد هۆشیار، بەرێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی دیمەشق، گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر – دیمەشق ڕاگیراون.

بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی سووریا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، “تا کاتێکی نادیار گەشتەکانی هەولێر – دیمەشق ڕاگیران.”

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، گروپە چەکدارەکانی سووریا چوونە ناو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تا ئێستاش چارەنووسی ئەسەد دیار نییە.

یەکەم پەیامی عەبدی دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد
پێت یەکەم پەیامی عەبدی دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد
هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند
دوات هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر