دوای کەوتنی ڕژێمی ئەسەد، خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باری نائاسایی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆبەڕێوبەریی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە هێزە ئەمنیەکان و پارت و ڕێکخراوەکان کرد لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدا بن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخەی بە هۆی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا هاتووەتە ئاراوە.
خۆبەڕێوەبەریی داواشی لە هەموو لایەنەکان کرد گوند و شارەکانیان لە هەر مەترسییەک بپارێزن.
ئەم ڕاگەیەندراوە دوای ئەوە هات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکان توانییان بچنە دیمەشقی پایتەختی سووریاوە و کەوتنی ڕژێمی بەعسیان ڕاگەیاند.