نەخشەڕێگای سیاسی چارەسەری دۆخی سوریا ڕاگەیەنرا



ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد لەكۆتایی كەوتنیدایە و وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ڕوسیا و ئێران لە دەوحە-ی پایتەختی قەتەر كۆبوونەتەوە و نەخشەڕێگایەكیان ئامادەكردووە، كە بەپێی ئەو نەخشە ڕێگایە لە 6 بۆ 9 مانگدا بەشار ئەسەد لەسەرۆكایەتی وڵات دەمێنێتەوە بە نیوەی دەسەڵاتەكانی و هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

سه‌رچاوه‌كانی ناوخۆی سوریا بۆ (سكای نیوز) نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كی بڵاوكراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وحه‌ ئامادەكراوە و وڵاتانی سپۆنسه‌ری ڕێككه‌وتنی ئەستانه‌ پاڵپشتی دەكەن ئاشكرادەكات.

نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ چه‌ند خاڵێك له‌خۆده‌گرێت، دیارترینیان: ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی 2254ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه،‌ كه‌ داوای ئاگربه‌ست و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا ده‌كات ، كە دەبێت سه‌رجه‌م هێزه‌كان دبكشێنه‌وه‌ بۆ بنكه‌كانیان، یه‌كه‌كانی پۆلیسی هاوبه‌ش شاره‌كان ده‌پارێزن، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان تا كۆتایی ساڵی 2025 له‌ وڵات ده‌كشێنه‌وه‌.
له‌ نه‌خشه‌ ڕێگاكه‌دا هاتووه‌، “حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی تیمێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی، له‌ ماوه‌ی مانگێكدا پێكبهێنرێت و به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ماوه‌ی نێوان 6 بۆ 9 مانگ له‌ پۆسته‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌ربه‌خۆی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ركراو”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “لیژنه‌یه‌كی نوێ پێكده‌هێندرێت بۆ نووسینی ده‌ستوری سوریا، كە له‌ سێ له‌سه‌ر سێ پێكدێت، یه‌ك له‌سه‌ر سێ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌، یه‌ك له‌سه‌ر سێ له‌ دیمه‌شق و یه‌ك له‌سه‌ر سێ له‌ هاوپه‌یمانی سوریا”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ رێگاكه‌، حكومه‌تی نوێ داوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان ده‌كات به‌ ناوی نوێ دوای 6 بۆ 9 مانگ.

 

بابەكر زێباری: هێزی سوریا داڕووخاوە و ئینتیمایان نەماوە
پێت بابەكر زێباری: هێزی سوریا داڕووخاوە و ئینتیمایان نەماوە
سبەینێ‌ پەرلەمان بۆ سێ‌ “یاسا پڕ كێشەكە” كۆدەبێتەوە
دوات سبەینێ‌ پەرلەمان بۆ سێ‌ “یاسا پڕ كێشەكە” كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر