هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لێبوردنی گشتیی لە ناوچە ئازادکراوەکانی دێرەزوور ڕاگەیاند.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، لەگەڵ پێشڕەوییەکانی هێزەکانمان لە پارێزگای دێرەزۆر بۆ پاراستنی ناوچەکە لە ناوەندی ئەو گۆڕانکارییە مەیدانییەی لە ئارادایە، لێبووردنی گشتیی لە سەرجەم ئەو ناوچانە رادەگەیەنین.
وتیشی، “داوا لە هەمووان دەکەم هاوکار بن بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش”.
جەختیشی كردەوە، چاومان لە رۆڵی خەڵک و عەشیرەتەکانە بۆ رێگری لە پشێوی پاراستنی ناوچەک.