“حوكمی بەشار ئەسەد كۆتایی هات”



گرووپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی وڵات و وەك سەرۆكی ڕوانگەی سوری دەڵێت: حوكمی بەشار ئەسەد كۆتایی هات، هاوكات سەرۆكایەتی كۆمار ڕایدەگەیەنێت، “سەرۆك هەر لە دیمەشقە” و وەزارەتی ناوخۆش داوا لە هاووڵاتیان دەكات لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

دوابەدوای ئەوەی گرووپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا گەیشتنە دەروازەكانی دیمەشق، دەنگۆی هەڵاتنی ئەسەد بڵاوبووەوە، بەڵام سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند بەشار ئەسەد لە دیمەشقە.

ڕامی عەبدولرەحمان، سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، “دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بەسەر سووریادا نەما. ئێمە هیواخوازین ئەمڕۆ دەسەڵاتەکەی کۆتایی بێت، نەوەک سبەی، چونکە بەشار ئەسەد بەردەوامە لە خوێنڕشتنی خەڵکەکەی.”

دەشڵێت: گرووپە چەکدارەكان “دەستیان بەسەر زۆر ناوچەدا گرتووە و پێویستە دەستەیەکی کاتی پێکبهێنرێت بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن.”

لای خۆشیەوە، محەمەد رەحمون، وەزیری ناوخۆی سوریا لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە جەرگەی دیمەشقی پایتەخت گەمارۆیەکی ئەمنی زۆر بەهێز هەیە و کەس ناتوانێت بیشکێنێت.

وتیشی، “هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و گوێ بە هەندێک پڕوپاگەندە نەکەن و تەنها پشت بەو هەواڵانە ببەستن، کە لە میدیای فەرمی نیشتیمانییەوە بڵاودەکرێتەوە”.

بەشار ئەسەد لە 11ی 9ی 1965 لەدایكبووە و لە 17ی 7ی 2000 بووە سەرۆكی سوریا دوای كۆچی دوایی باوكی (حافز ئەسەد) كە لە ساڵی 1971 تاوەكو ساڵی 2000 حوكمی سوریای كردووە.

هەسەدە لێبوردنی گشتی ڕاگەیاند
پێت هەسەدە لێبوردنی گشتی ڕاگەیاند
لیوا ئەیوب: زگی تێر ئاگای لە زگی برسی نیە
دوات لیوا ئەیوب: زگی تێر ئاگای لە زگی برسی نیە
پەیوەنیدر