وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەبارەی ئەو دۆخەی لە سووریادا دەگوزەرێت تورکیای بە گەورەترین کاریگەری بۆ ڕووداوەکان دانا و دەڵێت” هیچ وڵاتێک هێندەی تورکیا کاریگەری لەسەر سووریا نییە”.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دووای کۆبوونەوەی ئەستانە و لە پانێڵێکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەستانە لە دەوحە لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی سووریا رێککەوتین، و یارمەتی سوپای سووریا دەدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە تیرۆرستییەكانی کە کراونەتە سەر ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیكەین بۆئەوەی تیرۆرستان لە سووریا سەركەوتوو نەبن و نەتوانن ئامانجەکانیان بپێکن، بەتایبەت تەحریر شام کە گرووپێکی تیرۆرستییە و نابێت رێگە بدرێت کۆنترۆڵی سوریا بکەن.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە دەستبەجی ئەو دۆخەی لە سووریادا هەیە کۆتایی پێبهێنرێت، قبوڵكراو نییە رێگە بە گرووپە تیرۆرستییەكان بدرێت كۆنترۆڵی خاكی سووریا بكەن.
لاڤرۆڤ وتیشی، ئەو كارەساتانەی ئێستا لە فەلەستین و سووریا ڕوودەدەن هۆكارەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو ئارەزووەكانیەتی بۆ هەژمونكردن. لە ناوچەکە و باڵادەستییەتی بۆ جیهان.