بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا



بە هۆی ڕووداویکی هاتوچۆوە لە گەرمیان دوو کەس گیان لە دەستدا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی گاکوڵ دوو گیان لەدەستدان و حەوت برینداری لێکەوتەوە، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە

هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی کردەوە: نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مازدا و تۆیۆتا کۆرۆلا، لەنزیک گوندی گاکوڵ پێکیانداداوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوون.

باس لەوەشکراوە، لە ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە دووکەسیش بریندابوون، پێنج بریندارەکەی دیکە لە ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکەدابوون.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت: بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

کەوتنی ‘دیمەشقەکەی ئەسەد’ لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبینن…
پێت کەوتنی ‘دیمەشقەکەی ئەسەد’ لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبینن…
مەسعود بارزانی: بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکەین
دوات مەسعود بارزانی: بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکەین
پەیوەنیدر