مەسعود بارزانی: بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکەین



مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن.

ئەمڕۆ شەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان پەیامێکی لە بارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.

دەقی پەیامەکە:

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.

هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە.

هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.

مسعود بارزانی
7ی کانوونی یەکەمی 2024

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا
پێت بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا
سەعدی پیرە: دواکەوتنی مووچە خەتای حکومەتی هەرێمە نەک عێراق
دوات سەعدی پیرە: دواکەوتنی مووچە خەتای حکومەتی هەرێمە نەک عێراق
پەیوەنیدر