داهاتی سلێمانی بۆ نیوە كەم دەكات



بەپێی ئەو ئامارانەی سایتی شەفافیەت بۆ داهاتی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، داهاتی ئەمڕۆی سلێمانی بۆ نیوە كەمی كردووە و بەرپرسانی یەكێتی و پارتیش باس لەوە دەكەن، ڕێككەوتنی نوێ‌ بۆ چارەسەری قەیرانەكانی حكومڕانی لە هەرێم ئەنجام دەدەن.

سایتی شەفافیەت، كە لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمەوە بۆ ئاشكراكردنی داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دروست كراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، داهاتی ئەمڕۆ بەرامبەر بە دوێنێ‌ ٥٣٪ كەمی كردووە و كۆی داهاتی ئەم هەفتەیە گەیشتۆتە ١٥ ملیار و ٢٠٤ ملیۆن و ٤٢٨ هەزار دینار.

بەپێی ئامارەكە، داهاتی دوێنێ‌ سێ‌ شەممە ٢ ملیار و ٦٠٥ ملیۆن و ٩٦٩ هەزار دینار و ئەمڕۆ چوار شەممە كەمی كردووە بۆ ملیارێك و ٢٠١ ملیۆن و ٢٩٥ هەزار دینار.

ڕاگەیاندنی داهاتی ڕۆژانەی سلێمانی لەكاتێكدایە، كە تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێم و بەشێكی پەرلەمانتاران باس لەوە دەكەن، كە “گەمارۆی ئابووری و دارایی خراوەتە سەر زۆنی سلێمانی” و بەو هۆیەشەوە یەكێتی نیگەرانییەكانی بەردەوام بەرامبەر بە پارتی بڵاودەكاتەوە و چەند مانگێكە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران ناكات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەرپرسانی یەكێتی و پارتی ڕایانگەیاند، كە كۆبوونەوەی دوور لە چاوی میدیاكان ئەنجام دراوە و بڕیارە ئەو دوو حزبە پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە و كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بكرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێ‌ لەنێوانیان.

گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ترخێنە
پێت گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ترخێنە
بەهۆی زێدانەوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا لە پۆستەكەی لابرا
دوات بەهۆی زێدانەوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا لە پۆستەكەی لابرا
پەیوەنیدر