سەرۆکی کۆریای باشوور: داوای لێبووردن دەکەم بەڵام دەست لە کار ناکێشمەوە



بەهۆی سەپاندنی دۆخی نائاسایی، سەرۆکی کۆریای باشوور داوای لێبووردن دەکات و ڕەتیشی دەکاتەوە دەست لە کار بکێشێتەوە.

بەرەبەیانی شەممە، یۆن سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور لە ڕاگەیەندراوێکدا بە فەرمی داوای لێبووردنی کرد بەهۆی سەپاندنی دۆخی نائاسایی لە وڵاتدا، بەڵام ڕەتی کردەوە دەست لە کار بکێشێتەوە.

سەرۆکی کۆریای باشوور لەگەڵ ئەوەی داوای لێبووردنی کرد، بەڵێن دەدات کار بۆ سەقامگیریی سیاسی لە وڵات بکات و جارێکی دیکە پەنا نەباتە بەر سەپاندنی دۆخی نائاسایی.

داوای لێبووردنەکەی لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کۆریای باشوور بابەتی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی وڵات بخاتە دەنگدانەوە.

ڕۆژی سێشەممە، 03-12-2024، یۆن سۆن یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشوور، له‌ پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو و له‌ میانی وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا “باری له‌ ناكاو”ـی سه‌ربازی له‌ وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و باسی لەوە كرد، هه‌نگاوێكی جیددییه‌ بۆ پارستنی وڵاته‌كه‌یان له‌ هێزه‌ كۆمۆنیسته‌كان، به‌ڵام هه‌ر زوو، كاردانه‌وه‌ی به‌ دوای خۆیدا هێنا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كه‌ له‌ لایه‌ن یۆنه‌وه‌ به‌ “لایه‌نگری كۆریای باكوور” تۆمه‌تبار ده‌كرێت،‌ به‌ توندی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و ناچار به‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كرد و بڕیاره‌كه‌ی پێ كشانده‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆن داوای له‌ په‌رله‌مان كرد، متمانه‌ی لە یۆن وه‌ربگرێته‌وه‌ چونکە پێشێلیی ده‌ستووری كردووه‌.

خۆپیشاندانی مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان لە سلێمانی دەستی پێکرد
پێت خۆپیشاندانی مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان لە سلێمانی دەستی پێکرد
نرخی نەوت جارێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا هات
دوات نرخی نەوت جارێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا هات
پەیوەنیدر