باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێکی ئاراستەی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد



لە ڕاگەیەندراوێکدا لە باڵیۆزخانەی عێراقەوە، هاتووە، “باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگهێشتی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەکات کە ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ عێراق هەیە، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان”.

لەگەڵ راگەیاندراوەکە ئەم ژمارانە بڵاوکراونەتەوە بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە باڵیۆزخانەی عێراق.
00963113341290
00963113341299
00963113341298

جگە لەوەش باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی دەیانەوێت ڤیزەی چوونە ناو عێراق بۆ ژنە سورییەکانیان یان منداڵە عێراقییەکان لە مێردێکی سوری وەربگرن، منداڵی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ رێگەپێدانیان پێدەدرێت دوای خستنەڕووی بەڵگەی سەرپەرشتیکردن و  گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراو.

باڵیۆزخانەکە بانگهێشتی هاووڵاتیانی کرد کە لە کاتەکانی دەوامی فەرمیدا سەردانیان بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارە پێویستەکان.

عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات لە سوریا
پێت عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات لە سوریا
هێزەکانی شەڕڤانان لە دێرزۆر و ڕۆژئاوای فورات بڵاوکرانەوە
دوات هێزەکانی شەڕڤانان لە دێرزۆر و ڕۆژئاوای فورات بڵاوکرانەوە
پەیوەنیدر