هەولێر؛ تۆمەتبارێك بە پایپی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، بنكەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە و چەند بتڵی غازی بچووك و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریشی پێ گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م. خ. ب.) دەستگیر كرد، كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە و لەكاتی دەستگیر كردنیدا دەست بڕێك ماددەی هۆشبەر و پایپی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەند بتڵی غازی بچووك و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر داگیرا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا ڕەوانەی بەردەم داوەری لێكۆڵینەوە كرا، بەڕێزیان بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٢٤٠) لە یاسای سزادان و (٣٠)ی ماددە هۆشبەرەكان.

قد تكون صورة ‏‏شخص واحد‏ و‏منظر داخلي‏‏

قد تكون صورة ‏منظر داخلي‏

بەهۆی زێدانەوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا لە پۆستەكەی لابرا
پێت بەهۆی زێدانەوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا لە پۆستەكەی لابرا
سامسۆنگ پەردەی لەسەر بەرهەمی نوێ لادا 
دوات سامسۆنگ پەردەی لەسەر بەرهەمی نوێ لادا 
پەیوەنیدر