مەلایەکی ئایینی شیعە کە پێشبینی کوژرانی ئەمینداری گشتی حزبوڵای کردبوو، هۆشداری دەدات لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دەڵێت دوای سووریا نۆرەی عێراقە.
محەمەد عەلی حوسەینی، کەسایەتی ئایینی شیعە کە پێشتر لە نێو حزبوڵای لوبنانی دابوو، هۆشداری دایە عێراق بەوەی دوای سووریا نۆرەی دێت.
حوسەینی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ڕێی هەژمارەکەی لە “ئێکس” نووسیبووی، “ئەی خەڵکی عێراق چاوەڕێ بکەن خەڵکی شام دێن، ئەمە بەڵێنێکی ڕاستە” و دواتریش جەختی کردەوە لەوەی دوای سووریا نۆرەی عێراقە و ڕایگەیاند خەڵکی عێراق لەبەردەم ڕەشەبای گۆڕانکارییەکدان کە بەتوندی هەڵدەکات.
پەیامی کەسایەتییە شیعەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو لێدوانانەی کە بەرپرسانی عێراق دەربارەی مەترسیی پەلهاویشتنی گروپە چەکدارەکانی سووریاوە دەیدەن و نزیکەی هەفتەیەکیشە سوپای عێراق بەردەوام هێز بۆ ناوچە سنوورییەکان ڕەوانە دەکات.
محەمەد عەلی حوسەینی کە وەک شرۆڤەکار لە کەناڵە عەرەبییەکان دەردەکەوێت، ئەو کاتە ناوبانگی زیاتر دەرکرد کە چەند ڕۆژێک بەر لە کوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی هۆسادری دایە نەسروڵا و ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بڕیاری کوشتنی داوە و داوای لێکرد وەسێتنامەکەی ئامادە بکات.
دواتریش حوسەینی بەر لە سوپای ئیسرائیل، هەواڵی کوژرانی شوێنگرەوە چاوەڕوانکراوەکەی نەسروڵای بڵاوکردەوە و بەمدواییەش هۆشداری دایە نەعیم قاسم، ئەمینداری نوێی حزبوڵا و داوای لێکرد وەسێتنامەکەی ئامادە بکات، چونکە ئیسرائیل پلانی کوشتنی ئەویشی داڕشتووە.
پەیوەنیدر
جیهان
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر