داهاتی سلێمانی 13 ملیار دینار کەمیکردووە



بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردووتر، داهاتی نانەوتی سلێمانی 13 ملیار دیانر کەمیکردووە.

بە پیی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی دەکات، داهاتی نانەوتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین  8 ملیار و 863 ملیۆن و 531 هەزار و 552 دینار بووە.

ڕوونیشیکردەوە کە  72%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 28%ـی چەك بووە.

داتاکانی ماڵپەڕەکە دەریدەخەن کە داهاتی هەفتەی ڕابردوو بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێش خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

پێشتر ماڵپەڕەکە بڵاویکردبووەوە کە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین لە ڕۆژانی نێوان 23-11-2024 تا 29-11-2024، بڕی 21 ملیار و 201 ملیۆن و 972 هەزار و 83 دینار بووە.

سەرۆک کۆمار هۆشداری دەدات لە ئاکامی ڕووداوەکانی سووریا لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی
پێت سەرۆک کۆمار هۆشداری دەدات لە ئاکامی ڕووداوەکانی سووریا لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی
چارەسەرکردنی قەیرانی پەروەردە، باشکردنی ژیانە
دوات چارەسەرکردنی قەیرانی پەروەردە، باشکردنی ژیانە
پەیوەنیدر