سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سووریا دیمەشقی پایتەختە و هیواشی خواست پێشڕەوییەکەیان بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ هەینی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئیستانبوڵەوە دەربارەی دۆخی سووریا قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند، بانگەوازمان بۆ بەشار ئەسەد هەبوو. گوتمان ‘وەرە با بەیەکەوە ئایندەی سووریا دیاری بکەین’. بە داخەوە وەڵامێکی ئەرێنییمان وەرنەگرت”.
ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا گروپە چەکدارەکان دەستیان بەسەر ئیدلب، حەما و حومسدا گرتووە و وتیشی: “بێگومان ئامانجەکە دیمەشقە”.
سەرۆکی تورکیا ڕاشیگەیاند هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێشڕەوییان کردووە و هیوادارین بەبێ هیچ زیانێک ئەم پێشڕەوییە لە سووریا بەردەوام بێت.