وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد



وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد و بڕیارە ڕەوشی نائاسایی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی عێراقو وەزیری دەرەوەی سووریا تاوتوێ بکات.

هەروەک چاوەڕوان دەکرا، ئەمڕۆ هەینی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، گەیشتە بەغداد.

ئامانجی سەردانەکەی عەباس عێراقچی بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی وەزیرانی دەرەوەی عێراق، سووریا و ئێران بۆ تاووتوێکردنی ئەو دۆخە نائاساییەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە کە تاران و بەغداد پێیانوایە پێشهاتی پێشڕەوی گروپە چەکدارەکان هەر لە سووریا ناوەستێت و مەترسییان هەیە ناسەقامگیریی ڕوو لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکەش بکات.

پێشتر ئێران هەریەک لە ئەمریکا و ئیسرائیلی تۆمەتبارکردبوو بە پشتیوانیکردنی گروپە چەکدارەکانی سووریا کە ڕۆژ بە ڕۆژ ناوچەی زیاتر کۆنترۆڵ دەکەن، بەڵام ئەمریکا تۆمەتەکەی ڕەتکردەوە و تەلئەبیبیش بێدەنگیی هەڵبژاردووە.

مەزڵوم عەبدی: پەیوەندیمان لەگەڵ تەحریری شام هەیە و داعش دەستی بە هێرش کردووە
پێت مەزڵوم عەبدی: پەیوەندیمان لەگەڵ تەحریری شام هەیە و داعش دەستی بە هێرش کردووە
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
دوات پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
پەیوەنیدر