بیتکۆین 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند



نرخی دراوی ئەلیکتۆرنی بیتکۆین گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بیتکۆین لە جیهاندا گەیشتە 104 هەزار و 500 دۆلار، ئەمەش یەکەمجارە نرخی ئەو دراوە ئەلیکتۆرنییە بگاتە ئەو ئاستە.

بیتکۆین یەکەم و بەناوبانگترین دراوی کریپتۆیە لە جیهاندا و فۆرمێکی دیجیتاڵییە لە پارە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بنێردرێت و وەربگیرێت بەبێ ئەوەی پێویستی بە نێوەندگیری وەک بانکەکان یان حکومەتەکان بێت.

بیتکۆین لە ساڵی 2009 لەلایەن کەسێک یان گروپێکی بێناوەوە دروستکراوە کە ناوی ساختەی ساتۆشی ناکامۆتۆی بەکارهێناوە، کە دەیویست سیستەمێکی پارەدانی لامەرکەزی و هاوتا بۆ هاوتا دروست بکات کە ڕێگە بە هەر کەسێک بدات بەبێ سانسۆر یان سنووردارکردن بە شێوەی ئۆنلاین مامەڵە بکات.

لە پاش پەتای کۆرۆنا ڤایرۆس نرخی بیتکۆین یەکجار بەرز بوەوە کە پێشتر گومان ئەکرا بەکاربھێنرێت. کۆمپانیای بەناوبانگی تێسلا بڕیاری دا ئۆتۆمبێلەکانیان بە بیتکۆین بفرۆشن و نەشی گۆڕنەوە بە دراوی نەخت.

سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا بووە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ هەڵکشانی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە و ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.6 پلە ڕوویدا
پێت بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.6 پلە ڕوویدا
ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران
دوات ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران
پەیوەنیدر