ڤیان سلێمانی، شاجوانی پێشووی عێراق تووشی شێرپەنجە بووە



ڤیان سلێمانی، شاجوانی پێشووی عێراق، كە لەخێزانێكی بەڕەچەڵەك كورد لەدایكبووە، تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە ڕاگەیاند و دەڵێت: لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە.

ڤیان نووری ناسراو بە “ڤیان سلێمانی” لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، کە لە هەژماری خۆی لە ئینیستاگرام بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاند، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن (لوکیمیا) بووە و لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت.

وەك لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، شاجوانی پێشووی عێراق بەهۆی کاریگەریی چارەسەرە کیمیاییەکانی قژی لەدەستداوە.

ڤیان نووری ناسراو بە “ڤیان سلێمانی” لەدایکبووی ساڵی 1993یە و لە ساڵی 2017 وەک شاجوانی عێراق دەستنیشانکرا.

ڤیان عامر نووری لە دایکبووی شاری ئەلمەنسور “شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای بەغدایە” لە عێراق و لە بنەماڵەیەکی بەڕەچەڵەک کوردە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر و نەرمەکاڵا لە زانکۆی موستەنسریە وەرگرتووە.

عێڕاق تەمەنی خانەنشین زیاد دەکات
پێت عێڕاق تەمەنی خانەنشین زیاد دەکات
گۆڕان پشتگیری بەرخودانی هەسەدە دەکات
دوات گۆڕان پشتگیری بەرخودانی هەسەدە دەکات
پەیوەنیدر