حكومەتی فیدراڵ كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتووگۆكردنی ژمارەیەك بابەتی گرنگ، سازدەكات.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تەكنیكی فراوان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سازكرا”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە:”لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت، و وەزیرەكانی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكان، و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، و بەرپرسی خاڵە سنورییەكان و ڕاوێكاری ئابووری سەرۆك وەزیران، و وەزیری فەرمانگەی یاسایی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، و نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، بەشدارییان كرد”.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیران دەڵێت:”كۆبوونەوەكە گفتووگۆی تێر و تەسەلی بەخۆوەبینی سەبارەت بە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ساڵی 2023، و جەخت لەسەر خێرایی یەكلایی كردنەوەی كردەوە، تا بوار بۆ جێبەجێكردنی پلانە ستراتیژییەكان، و بەرنامە و پرۆژەكان لە بواری خزمەتگوزارییەكان و ئابووری و وەبەرهێنان، و دۆسێكانی تر بڕەخسێت”.
“لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ژمارەیەك دۆسێی جێناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێر كران، بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە یاسای نەوت و غازەوە هەیە، جەختیش لەسەر چارەسەرییان كرایەوە بەپێی دەستور”.