سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمان و لە كۆبوونەوەی پەرلەمان بەشداری دەكات سەبارەت بە پرسی شەڕی سوریا و ئاسایشی عێراق و بودجە و مووچەی هەرێم.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە ناو باڵەخانەی پەرلەمان و كۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی 183 پەرلەمانتار دەستی پێكردووە.
بڕیارە پەرلەمانتارانی کورد پرسیاری چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لێبکەن.
بەپێی زانیارییەكان، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی هەمواری یاسای بودجەیە كە تایبەتە بە “هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و شەڕی سوریا و ئاسایشی سنوورەكان”.
د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، “کێشەی دواکەوتن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ئاراستەی سودانی دەکەین و داوای ڕوونکردنەوەی لێدەکەین.
هاوکات یەکێک لە تەوەرەکان بریتی دەبێت لە؛ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق (2023،2024 و 2025).