سەرۆک کۆمار پێشوازی لە هادی عامری کرد



ئەمڕۆ سێ شەممە، د.لەتیف جەمال ڕەشید پێشوازیکرد لە هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر.
لە میانی دیدارەکەدا، کە لە بەغداد بەڕێوەچوو، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی دۆخی قەیرانی سوریا، کە تیایدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و ناکۆکی بە شێوەیەک کە ئاسایشی گەلی سوریا بپارێزێت و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بچەسپێنێت.
شایەنی باسە هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات کرا، هاوکات هەردولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیدا لەگەڵ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی یاسادانان کە بەشدارن لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانەوە.

ئەمریکا کاروانێکی چەکی لە ڕۆژهەڵاتی فورات بۆردومان کرد
پێت ئەمریکا کاروانێکی چەکی لە ڕۆژهەڵاتی فورات بۆردومان کرد
وەزارەتی خوێندنی باڵا وردبینی لە ناوى ئەو مامۆستایانە دەکات کە فەرمانى بە گرێبەستبوونیان بۆ دەرچووە
دوات وەزارەتی خوێندنی باڵا وردبینی لە ناوى ئەو مامۆستایانە دەکات کە فەرمانى بە گرێبەستبوونیان بۆ دەرچووە
پەیوەنیدر