لێژنەی تایبەتى پێداچونەوە و وردبینیکردنى ناوى فەرمانبەران و مامۆستایانى وانەبێژ، وردبینى لە دۆسیەى زانکۆی سۆران دەکەن.
ئەمڕۆ سێ شەممە،لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند،لەسەر ڕاسپاردەی د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا، لیژنەیەکى تایبەت لەسەر ئاستى وەزارەت بە سەرپەرشتى د. توانا نجف محمدخان بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دیوانى وەزارەت پێکهێنراوە.
ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە تایبەتبووە بە پێداچونەوە و وردبینیکردنى ناوى مامۆستایانى وانەبێژ کە فەرمانى بە گرێبەستبونیان بۆ دەرچووە.
پەیوەنیدر
کوردستان
ی.سلایدەر
ی.سەردێر