زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە دەیانەوێت گۆڕین یان دابەزاندنیان کردووە سەردانی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنت فەرمانی زانکۆیی.
لە بڵاوکراوەیەکدا زانکۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی سەرجەم ئەو خوێندکارانە ئاگادار دەکاتەوە،کە داوای شوێنگۆڕینیان کردووە و پەسەندی وەزارەتیان وەرگرتوە، بەڵام فەرمانی زانکۆییان بۆ دەرنەکراوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو (چوارشەممە و پێنجشەممە) ڕێکەوتی (٤ و ٥ی ١٢ی ٢٠٢٤) سەردانی بە ڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بەمەبەستی پێدانێ فەرمانی زانکۆیی شوێنگۆڕین.
تێبینی: سیستەمی شوێنگۆڕین تا شەوی پێنجشەمە (٥ی١٢ی ٢٠٢٤) کارا دەبێت و دوای ئەوە ناتوانرێت مامەڵەکانیان ڕایی بکردێت.