بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی (دوو) تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بڵاویکردەوە، شەوی ٢٠٢٤/١٢/٢ لەئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان ( دوو )تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەسنووری بانی مەقانی دەستگیربکەن.
تیرۆریستان (م.ا.ح) و (ع.ا.ح) بەماددەی ( ٤ )ی تیرۆر داواکراون لە دادگاکانی عێراق، لەڕابردوودا چەکداری داعش بوون و بەشداری چەند کردەیەکی تیرۆریستان کردووە، پاشان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لەسنووری (بانی مەقان)کردبوو، بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش توانرا دەستگیربکرێن و رووبەڕوی یاسابکرێنەوە. لەئێستادا بە ماددەی (٤)ی تیرۆر راگیراون.