سوپای کۆریای باشوور باڵەخانەی پەرلەمانی داخست و بە پێی فەرمانی یۆن سیۆک یول سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور هەموو چالاکییە سیاسییەکانی قەدەغە کرا.
ئاژانسی هەواڵی (bbc) ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ سوپای کۆریای باشوور بینای پەرلەمانی داخست و قەدەغەکردنی سەرجەم چالاکییە سیاسییەکانی ڕاگەیاند، وەک جێبەجێکردنی فەرمانەکانی سەرۆک کۆمار بۆ جێبەجێکردنی یاسای سەربازی لەو وڵاتە”.
بەپێی میدیاکان، جەنەراڵە سەربازییەکانی کۆریای باشوور بانگهێشت کراون کە بە زووی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەسەر ئەو دۆخە ئەنجام بدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرۆکی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە ئۆپۆزسیۆن لەڕێگەی پەرلەمانەوە هەوڵی پووچەڵکردنەوەی فەرمانی یاسای سەربازی دەدات.