لە عێراق ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژێک پشووی سەرتاسەری ڕاگەیاند و لەهەرێم تائێستا بڕیار نەدراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەرواری 10ـی کانوونی یەکەم دەبێتە پشوو لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت.

هاوکات پشووەکە بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی سەركەوتن و رزگاركردنی تەواوەتی خاكی عێراقە لە دەستی رێكخراوی تیرۆریستانی داعش.

سەبارەت بە پشووی ڕۆژی شی شەممە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی لەبارەی ئەو پشووەوە نەداوە و دیارنییە پابەندی بڕیارەکەی بەغدا دەبیت یان دەوامی ئاسایی دەبێت لە هەرێم.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو رێكەوتی 10/12/2024 لە سەرجەم ناوەندەكای خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت پشووی فەرمی بێت.

سوپای کۆریای باشوور پەرلەمانی داخست
پێت سوپای کۆریای باشوور پەرلەمانی داخست
ئەردۆغان: ئامانجمان پاراستنی ئارامی ناوچەکەیە
دوات ئەردۆغان: ئامانجمان پاراستنی ئارامی ناوچەکەیە
پەیوەنیدر