سادق عەتیە كەشناسی عیراقی هۆشداریی دەدات لە كەشی چەند ڕۆژی داهاتوو، ڕوونكردنەوەش دەدات لەبارەی ئەو نزمە پاڵەپەستۆی هەوایەی لە ئەوروپاوە ڕوو لە وڵات دەكات.
بەپێی نوسینێك كە لەلایەن عەتیەوە بڵاوكرایەوە:”نەخشەكانی كەش ئاماژە بە هاتنەبەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی هەوادە دەكەن كە هوایەكی سارد لە باشووری ئەوروپاوە لەگەڵ خۆی دەهێنێت و لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە وڵاتی شام و لە هەینی داهاتووشدا كاریگەرییەكانی لە عیراق دەردەكەوێت”.
بە وتەی ئەو كەشناسە:”هەور و باران دەبێت لە هەندێك شاری ناوەڕاست و باشوور، پێشبینیش ناكرێت سەرەتاكەی پارێزگای بەسرە بگرێتەوە”.
سادق عەتیە دەڵێت”بارانبارین لە شەممەی داهاتوودا شارەكانی بەسرە و میسان و هەندێك ناوچەی جیاجیا لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی فوراتی ناوەڕاست دەگرێتەوە، لە ڕۆژی یەك شەممەش كەشەكە هاوشێوە دەبێت”.