بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتی فەرمانبەران فراوانتر دەبێت و لە گەرمیانیش کارمەندانی تەندروستی نەچوونەوە بۆ دەوام.
ئەمڕۆ سێشەممە، کارمەندانی زۆربەی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی گەرمیان نەچوونەوە بۆ دەوام و بایکۆتیان ڕاگەیاند.
چەند ڕۆژێکە بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆت لە سنووری پارێزگەی سلێمانی سەریهەڵداتەوە و تا ئێستا دیار نییە کەی مووچە دابەش دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەی مانگی 12 دەستیپێکردووە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10یا وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمیش بە پاساوی کورتهێنان، ئامادە نییە ئەو 760 ملیار دینارە دابەش بکات کە بەغداد بۆ مووچە ڕەوانەی کردووە.