پەیامێکی بەپەلە لە مەزڵوم عەبدییەوە



فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، هەوڵی پاراستنی گەلەکەمان و دوورخستنەوەیان بە سەلامەتی لە ناوچەکانی تەل ڕەفعەت و شەهبا بەرەو ناوچە سەلامەتەکان دەدەین و هێزەکانمان لە چەند بەرەیەکەوە ڕووبەڕووی هێرشی چڕ بوونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی دەربارەی دۆخی ناسەقامگیری سووریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕووداوەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بە خێرایی و لەناکاو پەرەیان سەند، کە هێزەکانمان لە چەند بەرەیەکەوە ڕووبەڕووی هێرشی چڕ بوونەتەوە. لەگەڵ هەرەسهێنان و کشانەوەی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی، دەستوەردانمان کرد بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی لە نێوان ناوچەکانمان لە ڕۆژهەڵات و حەلەب و ناوچەی تەل ڕەفعەت بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە کۆمەڵکوژی، بەڵام هێرشی ئەو گروپە چەکدارانەی کە لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوە پاڵپشتی دەکران ئەم ڕێڕەوەیان پچڕاند.

مەزڵوم عەبدی دەڵێت: “هێزەکانمان ئازایانە لە حەلەب و تەل ڕەفعەت و شەهبا بوێرانە بەرگریان لە گەلەکەمان کرد”.

وتیشی: “ئێمە کاردەکەین بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو لایەنە کاریگەرەکانی سووریا بۆ پاراستنی گەلەکەمان و دوورخستنەوەیان بە سەلامەتی لە ناوچەکانی تەل ڕەفعەت و شەهبا بەرەو ناوچە سەلامەتەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات”.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات جەختیشیکردەوە کە هاوکات لەگەڵ هەڵەکانیان بۆ دەربازکردنی هاووڵاتییان لەو ناوچانە: “لە هەمان کاتیشدا بەرخۆدانی هێزەکانمان بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بەردەوامە”.

نرخی زێڕ دابەزی
پێت نرخی زێڕ دابەزی
بێ بەرانبەر یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێتە خاوەنپێداویستی تایبەت
دوات بێ بەرانبەر یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێتە خاوەنپێداویستی تایبەت
پەیوەنیدر