نەوتی سپی لە بەغداوە بۆ هەرێم دێت



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەنجامی کۆبوونەوەی لەگەڵ بریکاری نەوتی عێراق بە وەکالەت ئاشکرا کرد و دەڵێت” بڕیارە بەشێک لە بەنزین بۆ هەرێم بنێردرێت”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنچشەممە ٢٠٢٤/١١/٢٨ فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی معارج بریکاری وەزاتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن و وەزیر بەوەکالەت کۆبوونەوە و سێ بابەتی سەرەکی لە کۆبوونەوەکەدا باسکرا و بڕیاری لەبارەوەدرا.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەغدا بریاریداوە نەوتی سپی دەستبەجێ بۆ هەرێم بنێردرێت و بڕەکەی دیاریدەکرێت، هاوکات دوای پڕکردنەوەی پێویستی ناوەراست و خواروی عێراق بەشێک لە بەنزینی عێراقی بۆ هەرێم بنێردرێت.

دەقی ئەو بڕیارانەی لەسەری ڕێکەوتن:

١- دابەشکردنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی کە بڕی ٥٠ ملیۆن لیترە.

٢- تەرخانکردنی بەشێک لە بەنزینی نۆرماڵ بۆ هەرێمی کوردستان.

٣- هەژمارکردنی لیتری قیاسی نەک قەبارەی سروشتی بۆ ناردنی بەشی هەرێم لە نەوتی سپی..

لە ئەنجامدا بڕیاردرا:

١/بەشی هەرێم لە نەوتی سپی دەست بەجێ بنێردرێت.

٢/چاوەڕێ بکرێت بارودۆخی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور بۆ بەرهەمی بەنزین باش بێت تاکو بەشێک لە بەنزین بۆ هەرێم تەرخان بکرێت.

٣/ دیراسەکردنی بابەتی لیتری قیاسی و قەبارەی سروشتی لە وەزارەت تاکو بڕیاری لەسەر بدرێت.

کێشەی کارەبا لە دەربەندیخان چارەسەرکرا
پێت کێشەی کارەبا لە دەربەندیخان چارەسەرکرا
هەرێم سێ مووچە دابەشدەکات؟
دوات هەرێم سێ مووچە دابەشدەکات؟
پەیوەنیدر